لەگەڵ تێپەڕبوونی کات زانیاری لەسەر کوژرانی شوکری زەینەدین رۆژنامەنووسی کەناڵی KNN ئاشکرا دەبێت، هەرچی بەرپرسی میدیای گۆڕانە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە رووداوەکە نا روونە، پۆلسی دهۆکیش رایدەگەیەنن " نە کوژرانەو نە تیرۆر ".
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، به‌رپرسی میدیای گۆڕان له‌باره‌ی دوا زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوی شه‌هیدبوونی ڕۆژنامه‌نووس، شوكری زه‌ینه‌دین، ڕایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمێكی میدیای گۆڕان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شوكری زه‌ینه‌دین و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان قسه‌یان كردوه، به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته ڕووداوه‌كه نادیار و ناڕوونه و گێڕانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه.
سه‌باره‌ت به لێدوانی وته‌بێژی پۆلیسی دهۆكیش, به‌رپرسی میدیای گۆڕان رایگه‌یاند " لێدوانی پۆلیسی دهۆك له‌سه‌ر روداوه‌كه پێچه‌وانه‌ی لێدوانی شایه‌تحاڵه‌كانه و جیاوازیشه له لێدوانی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیس و ئه‌وه‌ش وایكردوه گومانه‌كان لای ئه‌وان زیاتر بن له‌بری ڕه‌وینه‌وه‌یان".
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، هێمن سلێمانی بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئەم ڕووداوە نە کوشتنەو نەتیرۆر وەک هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن بڵاویانکردووەتەوە.
سلێمانی ئاشکرای دەکات " بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی هیچ ئاسەوارێکی فیشەک بە جەستەی ڕۆژنامەنووس شوکری زەینەدین نییە".
وەک ئەو ئاماژەی بۆ دەکات ئاسەواری پەلاماردانی ئاژەڵی پێوەدیارە و پێدەچێت ئاژەڵی بەراز بووبێت کە بووەتە هۆی بڕینی یەکێک لە خوێنبەرەکانی و بەو هۆیەوە مردبێت.
-