ئاری هەرسین، ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی حکومەتی هەرێم بە "شەرمن"
ناودەبات و دەڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته‌ی كوردستان ساحێبی ڕه‌ئی خۆیه‌تی، ئه‌وا نابێت
خۆی بخاته ڕیزی ئه‌مانه‌وه.
ئاری هەرسین، ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، نوسینێکی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە " زۆر به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم له‌بری
ئه‌وه‌ی بێ منه‌ت بێت له له كه‌سانی لاده‌ر و قوتابیه‌كانی (قوتابخانه‌ی سیسته‌می
گیۆبێڵز)، ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له لایه‌ن
به‌غداوه ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته‌ی كوردستان ساحێبی ڕه‌ئی خۆیه‌تی، ئه‌وا نابێت
خۆی بخاته ڕیزی ئه‌مانه‌وه، ئه‌گه‌ریش نا، ئه‌وا با كابینه ئیستیقاله‌ی خۆی بداته
میلله‌ت و لێگه‌ڕێ با خه‌ڵكی خاوه‌ن ئیراده حكومه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه كورد به كه‌م نازانن و موبه‌ڕیریش بۆ عاره‌بی به‌غدا ناهێننه‌وه. سیاسه‌تمه‌دار
نابێت دوای چه‌پڵه‌ڕێزانه‌كه‌ی (گیۆبڵز ) بكه‌وێت".
هەروەها تێبینییەکی
نوسیوەوە و دەڵێت "كاك نێچیرڤان بارزانی...ئه‌زانم هه‌ندێك ماستاوچی له ده‌وروبه‌ری خۆت
له‌وانه‌یه بۆ خۆشه‌ویست كردنی خۆیان ته‌فسیرێكی نامه‌ردانه بۆ ئه‌م بۆچونه‌م بكه‌ن،
خه‌م نیه. چونكه ئه‌وكات سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ به‌نده ده‌بێت. با ئه‌و كه‌سانه معاشه
به‌لاشه‌كه‌یان وه‌رگرن پێویست ناكات خۆیان بكه‌ن به محامی تۆ."