فەرماندەی یەپەگە، ری یه‌كتا، رایگه‌یاند " له‌سه‌ر دوای خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كانی حه‌له‌بی خۆرهه‌ڵات، هێزه‌كانی یه‌په‌گه شه‌ش گه‌ڕه‌كی ئه‌و پارێزگایه‌یان له‌به‌ره‌ی نوسره‌و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی دیكه ئازادكردووه".
یەکتا بە هاوار نیوز ئاژانسی کوردانی نزیک پەیەدەی راگەیاند" گەڕەکەکان بریتین له بستان باشا، هلك، بعیدین، شیخ فارس، شیخ خه‌زه‌ر وحیدریه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هێزه چه‌كداره ئیسلامییه توندڕه‌وكان، سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان پیاده‌كردووه‌و هاوڵاتیانیان وه‌ك قه‌لغانی مرۆیی به‌كارهێناوه.
ئەو فەرماندەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوای پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه، هێزه‌كانیان ده‌ستی كردووه به گه‌ڕان و پشكنین و توانیاویانه ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دا بگرن و كۆگایه‌كی دروستكردنی ماده‌ی كیمیاویان دۆزیوه‌ته‌وه.