وێنە.. ئەو سەربازە سكۆتلەندییەی لەگەڵ بارزانی وێنەی گرت تۆمەتی تیرۆریستی دەخرێتە پاڵ

بریتانیا; كاوە ڕەش

‎سەربازێكی سكۆتلەندی كە بەپێشتر خزمەتی سەربازی لەسوپادای ووڵاتەكەیدا كردوە، دوای ئەوەی بۆماوەی دووساڵ لەكوردستان وەك ڕاهێنەرو خۆبەخش لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كاری كردووە دژی داعش، دوای گەڕانەوەی لەلایەن پۆلیسەوە پێی ڕادەگەیەندرێت خراپەكارییەكی گەورەی كردوە، هەرەها یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری ڕووبەڕوو دەكرێتەوە .

‎ڕۆژنامەی ئێكپرێسی بەریتانی، نازناوی پاڵەوانی بۆ ئالان دۆنكەن بەكار هێناوەو وەك سەربازێكی پێشووی شارەزای سوپای بەریتانیا، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەهێلی پێشەوەی جەنگ دژ بەداعش، ڕاهێنان و ڕێنمای ستراتیجی و تاكتیكی جەنگی، بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دا پێشكەش كردوە.
‎ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، تەنها هەفتەیەك لەمەوبەر لەلایەن خودی مەسعود بارزانیەوە، سوپاس گوزاركراوەو وێنەی كەسییان گرتووە.
‎ئالان دۆنكەن دەڵێ، هەرجارێك گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەكەی شاری ئەبەدین، لەفڕۆكەخانە بەشێوەیەكی ئاسای داوای ناسنامەیان لێكردوەو كێشەی نەبووە، هەرجارێكیش پرسیاریان لێكردبێ لەكوێ بوی؟ دەڵێ ،لەكوردستان بووم.

‎دواین جارو نزیكەی هەفتەیەك لەمەوبەر دوای هاوكاری كردنی پێشمەرگە لەئازادكردنی شارۆچەكەی بەعشیقە، گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام ئەم جارەیان كارمەندی ئاسایش لەفڕۆكەخانە ڕایگرتووە، لەژوورێكی بچوكی فڕۆكەخانەدا پێیان ڕاگەیاندووە كە لەژێر فەرمانی ژمارە ٧ی تیرۆرزم چەند پرسیاكت ڕووبەڕو دەكرێتەوە.

‎ئالان دەڵێ، لەوكاتەدا سەرم لێ شێوابوو، چەند جارێكی تر كەگەڕابوومەوە ڕایانگرتبووم، هیوای ساغ و سەلامەتیان بۆ خواستبوم.
‎دواتر پێیان گووتم، كەئەوان ڤیدیۆی ئۆنلاینی منیان بینیوە كەچەكم بەدەستەو تەقە دەكەم.
‎ئالان دۆنكەنی تەمەن پەنجاساڵ، كەخزمەتی سەربازی لە هێزی شاخستانی شاژنیشدا كردووە، دانی بەوەدا ناوە كەئەو چەكی هەڵگرتووە، بەڵام تەنها بۆ پارێزگاری كردن لەخۆی بە بەكاری هێناوە.

‎ئالان دەڵێ، كاتێك بیردەكەمەوە دڵتەنگ دەبم دوای ئەو هەموو ڕۆیشتنە پۆلیسی سكۆتلەند، بەشێوەیەكی سادە لەخاڵێك دەگەڕێت، تا پەیوەند بەسیاسەتەوە گرێ بدات.

‎پۆلیسی لێكۆڵینەوە، دەستی بەسەر لاپتۆپ و مۆبایلەكەیدا گرتووە، دواتر لەئەنجامی كەیسەكەی وەڵامی لێ وەردەگیرێ.
‎بڕگەی ٧ لەیاسای تیرۆر لەبەریتانیا، ڕێگا بەپۆلیس دەدات دەست بەسەر كەل و پەل و ئامرازەكانی گومانلێكراودا بگرێت بۆ لێكۆڵینەوە، یان ڕاگرتنی گومانلێكراو بۆ پرسیاركردن.

‎بەڵام پێشمەرگە كوردەكان، لەوەها لیستێكی ڕێكخراوە قەدەغەكراوەكانی حوكمەتدا نین.
‎ئالان دۆنكەن. زیاتر دەڵێ، نزیكەی ٧٠٠ لایەنگری داعش لەسوریا دەگەڕێنەوە بەریتانیا لەو ڕۆژانەدا، بەڵام من كەدژی ئەوان جەنگاوم هێشتا دەیانەوێ من تاوانبار بكەن.

‎من وای دەبینم بۆ داعشەكان مافی مرۆڤ زیاترە، وەك لە من، دوای ئەو هەموو خزمەت و جەنگانە لەپێناو ووڵاتەكەمدا.





PM:03:56:03/12/2016