ڤیدیۆ...باوەڕناكەیت عەزیز وەیسی چی كردووە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی، بەشداری فیلمێكی سینەمایی دەكات.

عەزیز وەیسی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام گرتەیەكی ڤیدیۆی خۆی بڵاودەكاتەوە كە بەشداری كردنی دەردەخات لە كارێكی نوێدا، ئەویش بواری نواندنە.

وەیسی ئاماژەی بەوە كردووە كە فیلمەكە كارێكی سینەمایی كۆمیدییە و ئەوەش یەكەم ئەزمونێتی لەو بوارەدا، هیواداریشە هەوادارانی ئەو كارە نوێیەیان بەدڵ بێت.

عەزیز وەیسی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و بە ریتمی خێرا و هەڵپەڕكێ گۆرانی دەڵێت و توانیوێتی لەماوەیەكی كەمدا ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی پەیدا بكات و ساڵانە لە كوردستان و وڵاتانی ئەوروپا چەندین ئاهەنگ ئەنجام دەدات.





PM:05:54:03/12/2016