بارزانی هەڕەشە دەکات

بارزانی لەسەر رووداوەکەی عامودا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو بە ناراستەوخۆ هەڕەشە لە پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.

بارزانی لەو پەیامەدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە دەڵێت" سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵكی خۆڕاگری شاری عامودا دەكەم، كە بەرگریكاری ڕەسەنایەتی و نیشتیمانپەروەری و بەها بەرزەكانی گەلی كوردستانن. دەستخۆشیتان لێ دەكەم كە بە پشوودرێژی و بەرخودانتان ئاڵای كوردستان دەپارێزن كە ئاڵای خوێنی شەهیدان و هێمای پێكەوەژیان و ئاشتیخوازییە".

هەروەها لەو پەیامەدا هاتووە" لەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن".



PM:10:38:03/12/2016