پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە
وادەی دابەشکردنی پارەی هاوکارییەکەی مامۆستایانی ئاشکراکرد.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی
ھەرێمی كوردستان بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی ئاشکرا کردووە "لە 1/12/2016ەوە،
زیادەی مووچەی مامۆستایان ھەژمار دەكرێت كە 100 ھەزار دینارە بۆ مامۆستایانی
ناوشار و 150 ھەزار دیناریشە بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار".
وتوشییەتی کە لەو بەروارەوە، لە ھەموو قوتابخانەكاندا كار
بە لیستی "غیابات" دەكرێت و ھەر مامۆستایەك دەوام نەكات، "غیاب دەدرێت".
پێشتر حکومەتی هەرێم بڕیاریدا مانگانە بڕی
100 ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و بڕی 150 ھەزار دینار بۆ ئەو مامۆستایانەی
ھاتوچۆی دەرەوەی شار دەکەن، تەرخان بکرێت.