زانیاری نوێ لەسەر تیرۆرکردنی مەلا هۆشیار ئاشکرا دەبن
یەکگرتوو بڕوا ناکات

بەرپرسی لیژنەی بەدواداچونی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ كەیسی تیرۆركردنی مەلا (دكتۆر هۆشیار)یش دەڵێت" تیرۆركەران هۆكارێكیان خستۆتەڕوو، بەڵام نەلەلای ئێمەو نە لەلای دژەتیرۆریش جێگای باوەڕ نیە ".

ماڵپەڕی یەکگرتووی ئیسلامی بلآویکردەوە، دوای تێپەڕبوونی 13 رۆژ بەسەر تیرۆركردنی شەهیدی مینبەر دكتۆر هۆشیارەوە، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان نەیانتوانیوە هۆكاری تیرۆركردنەكەو ئەوانە ئاشكرابكەن كە لەپشتەوەی تیرۆركردنەكەدان و بەرپرسی لیژنەی بەدواداچونی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ كەیسی تیرۆركردنی دكتۆر هۆشیاریش دەڵێت" تیرۆركەران هۆكارێكیان خستۆتەڕوو، بەڵام نەلەلای ئێمەو نەلەلای دژەتیرۆریش جێگای باوەڕ نیە".

بەرپرسی لیژنەی بەدواداچونی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ كەیسی تیرۆركردنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل ئاشكرای دەكات ڕوبەڕوو چاویان كەوتوە بە تیرۆركەرەكان و دانیان بەتیرۆرەكەیان داناوە، دەشڵێت " چەندین جار سەردانی ئاسایشیان كردوە، بەڵام ئێستا كەیسەكە كەوتۆتە ژێر دەستی دژەتیرۆرو ئەوان لێكۆڵینەوەكان درێژە پێدەدەن و ئێمەش بەردەوامین لەبەدواچون و چاودێریكردن".

بەرپرسی لیژنەی بەدواداچونی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ كەیسی تیرۆركردنی دكتۆر هۆشیار دەشڵێت" لەگەڵ دژە تیرۆر كۆبونەتەوەو ئەوان لە ووردەكاریەكانی لێكۆڵینەوەكان ئاگادارمان دەكەنەوەو كەیسەكە زیندوەو هیچ شتێكی شاراوە نیە ".

لەبارەی پاڵنەرەكان و هۆكاری تیرۆركردنی د.هۆشیاریشەوە لەلایەن بکەرانەوە، ئەو بەرۆرسەی یەکگرتوو دەڵێت" تیرۆركەرەكان هۆكارێكی تیرۆركردنەكەیان خستۆتەڕوو ، بەڵام نە لەلایەن لێژنەی بەدواداچونی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ كەیسی تیرۆركردنی شەهیدی مینبەر (دكتۆر هۆشیار) و نە لەلای لێكۆڵەرەوانی دژە تیرۆر جێگای باوەڕ نیە، بۆیە لێكۆڵینەوەكان درێژەیان هەیە" .



PM:05:30:06/12/2016