بەپەلە.. وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی کوردیوی زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەوە "وابریارلە هەفتەی داهاتوەوە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و موچە خۆرانی هەریمی كوردستان دەستپێ بكات و یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە دەبیت."
بە گوێرەی ئەو هەواڵەی ماڵپەڕی فەرمی یەکگرتوو، کە بەشدارن لە حکومەتی هەرێمدا "بڕیارەلە هەفتەی داهاتودا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات"
کوردیو بڵاویشیکردووەتەوە " مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت"
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سپیش "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت تا ٢٥ ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکات".
هەروەها ڕۆژنامەی باس نیوز بڵاویکردووەتەوە " ئەگەر هەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە و لە دوای 15 ی کانونی یەکەمەوە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەست پێ بکات و لە ماوەی 15 تا 20 ڕۆژدا، مووچەی تەواوی دامەزراوەکان دابەش بکرێت "
له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ه‌ش ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕو كه‌ ئه‌و دوو مووچه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵی داهاتوه‌وه‌


PM:06:08:06/12/2016