لەم شارەی کوردستان ڕۆژێکی دیکەش کرا بە پشوو

لە شاری دووزخورماتوو سبەینێ بەبۆنەی ڕۆژی شەھیدبوونی ئیمام حەسەن ئەلعەسکەری کرایە پشووی فەرمی.

سبەی پێنجشەممە 8/12/2016، بە بۆنەی ڕۆژی شەھیدبوونی ئیمام حەسەن ئەلعەسکەری، لە شارێکی کوردستان بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت، کرایە پشووی فەرمی.

محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو، بە ماڵپەڕی باسی ڕاگەیاندووە "بە بۆنەی ڕۆژی شەھیدبوونی ئیمام حەسەن ئەلعەسکەری، سبەی پێنجشەممە کرایە بۆ سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان لە خورماتوو کرایە پشووی فەرمی ".

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "بڕیاری پشووی سبەی پێنجشەممە، لە لایەن ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین دەرکراوە و بەو پێیەی خورماتووش لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بەو پارێزگاییە، بۆیە ئێمەش دەگرێتەوە".



PM:07:34:07/12/2016