سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا دەستبەدابەشکردنی
مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەران بکرێت و دابەشکردنی مووچەکەش دەبێت بەر لە ٣١ی ئەم مانگە
کۆتایی پێبێت.
ماڵپەڕی دواڕۆژ لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای
حکومەتی هەرێمەوە بڵاویکردەوە"له‌سه‌ر بڕیارى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى
هه‌رێم، هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى
2016 فه‌رمانبه‌ران".
ئەو ماڵپەڕە بڵاویشیکردووەتەوە "ئێستا
پاره‌ى پێویست بۆ دابه‌شكردنى مووچه له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام دابه‌شكردنى مووچه‌ى
پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له یه‌ك هه‌فته‌دا ته‌واونابێت".
هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە "مووچه‌ى
مانگه‌كانى تشرینى دووه‌م و كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیش ده‌كه‌وێته ساڵى داهاتوو".