حکومەتی هەرێم ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلامەوە ڕۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ لە دامودەزگاکانی حکومەتدا دەبێتە پشووی فەرمی.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا  رایگەیاند "بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (د.خ)، پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی كوردستان وعێراق و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەبایی گەلەكەمان و بەم بۆنەیەشەوە ڕایدەگەیەنین كە رۆژی یەكشەمە ١١ی١٢ی ٢٠١٦ لە دام و دەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی".




PM:12:45:08/12/2016