وادەی خۆپیشاندان دیاریکرا

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی وادەی دەستپێکردنەوەی خۆپشاندانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند شەممەی داهاتوو خۆپێشاندانە.
عادل حەسەن ئەندامی لیژنەی ڕاگەیاندن لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، ڕایگەیاند "بڕیاریان داوە ڕۆژی شەممە كاتژمێر نۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندانێك ئەنجامبدەن".
ناوبراو وتوشییەتی بەنیازن ڕێپێوانێك بۆ بەردەم نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام بدەن و لەوێ یاداشتێك دەدەنە نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.



PM:07:06:08/12/2016