" مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم تا کۆتایی ئەم مانگە دابەشدەکرێت"

وەزارەتی دارایی لە ئامادەكاریدایە بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ١٠ و بە وتەی بریكاری ئەو وەزارەتەش، تاكۆتایی ئەم ساڵ موچەی ئەو مانگەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت.

کوردیو ماڵپەڕیی یەکگرتووی ئیسلامی کە بەشداری حکومەتە بڵاویکردەوە " لە كۆبونەوەی رۆژی چوارشەممە ٧ی كانوونی یەكەمی وەزارەتی داراییدا، ڕابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی بەوەكالەت ئاشكرایكردووە، تا كۆتایی ئەم مانگە، موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكرێت".

ناوبراو جەختیكردۆتەوە، لەئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاگاداركراوەتەوە تا ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكەن، موچەی مانگی ١٠ی ھیچ فەرمانبەرێكیش ناكەوێتە ساڵی داھاتوو.



AM:11:16:09/12/2016