حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خشتەیەکی نوێی موچە ڕادەگەیەنن.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند "بێ گومان حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران".

دزەیی ڕاشیگەیاندووە بەپێی ئەو داهاتەی کە حکومەت لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە دەستی دەکەوێت، خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دادەنرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تائێستا حکومەتی هەرێم، خشەی دابەشكردنی موچەی مانگەکانی (١٠، ١١، ١٢) ی ئەمساڵی ڕانەگەیاندوە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش حکومەتی هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ کە چەند هەفتەیەکی ماوە تەنها مووچەی یەک مانگی دیکە دابەشدەکات.



PM:08:30:09/12/2016