بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم ڕایگەیاند کە سبەینێ لە هەندێک شوێنی هەرێمی کوردستان بە شێوەی پچڕپچڕ باران
دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا
ئاشکرایکرد سبەی لە شاری هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئاسمان لە نیمچە هەور بۆ هەوری
تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری ئەوە هەیە لە کاتی ئێوارەدا بارانی کەمی پچڕ پچر ببارێت.