مام رۆسته‌م وه‌ڵامی مه‌نسور بارزانی ده‌داته‌وه
مام رۆسته‌م، هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وەڵامی مەنسور بارزانی دەداتەوە‌و دەڵێت: ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه ئه‌و نه‌وته‌ی رۆژانه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه ده‌زانرا پاره‌كه‌ی له كوێیه.
له وه‌ڵامی "مه‌نسور بارزانی" كوری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له باره‌ی قسه‌كانی "سروه عبدولواحید" رایگه‌یاندووه "وڵاتی ئێمه وڵاتی قانونه و ئێمه دادگامان هه‌یه و سكاڵامان تۆماركردوه"، هه‌ڵسوراوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان "مام رۆسته‌م" رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه په‌رله‌مانیان چۆن ده‌نارده ماڵه‌وه!؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیان چۆن ئیزن ده‌دا!؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه ئه‌و نه‌وته‌ی رۆژانه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه ده‌زانرا پاره‌كه‌ی له كوێیه".
هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان "مام رۆسته‌م" بە میدیاکانی یەکێتی رایگه‌یاند "له هه‌رێمی كوردستاندا یاسا هه‌بوایه په‌رله‌مانیان چۆن ده‌نارده ماڵه‌وه!؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیان چۆن ئیزن ده‌دا!؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه ئه‌و نه‌وته‌ی رۆژانه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه ده‌زانرا پاره‌كه‌ی له كوێیه".
ناوبراو وتیشی "ئه‌و یاسایه‌ی كه ده‌ڵێت هه‌یه بۆچی له‌و بابه‌تانه ناپێچێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌نیه مه‌سه‌له‌كان مردار بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌یانه‌وێت و مه‌به‌ستیانه هه‌موو مه‌سه‌له‌كان مردار بكه‌نه‌وه".
PM:02:14:13/12/2016