مام رۆستەم بۆ شێخ جەعفەر: بۆیە قسە لەسەر سروە دەکەیت، تا پارێزگاری لە پۆستەکەت بکەیت

 هەڵسوڕاوێكی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەو هێرشەی شێخ جەعفەر مستەفا کردیە سەر سروە عەبدولواحید، دەڵێت" تەنها بۆ پارێزگاری كردنە لە پۆستەكەی خۆی، ئەگینا وەختێك هێمن-ی پێشمەرگە كە سەرو برۆیان تاشی و ناردیانە ماڵەوە بۆ نەهات قسە بكات؟، ئەی ئەویش پێشمەرگە نەبوو؟ خۆ لەسەر دزیی برۆیان نەتاشی؟ ".

لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی نەوا، مام رۆستەم هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەو هێرشەی چوار رۆژە پارتی و بەرپرسانی ئەو حیزبە دەیکاتە سەر پەرلەمانتاری گۆڕان سروە عەبدولواحید، جگە لە وەڵامدانەوەی مەسرور بارزانی پەرژایە سەر شێخ جەعفەر فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی و دەڵێت" ئەوان بەرامبەر ئافرەتێك ئەمە دەكەن كە پارێزگاری لەپێشمەرگە كردوە، ئەوان لەپێناو شاردنەوەی نەوتە دزراوەكەی خۆیان ئەمەیان كرد، سروەی پەرلەمانتار بەمە گەورەبوو".

هەروەها ناوبراو دەڵێت" ئەوەی ئەمان بەرامبەر پێشمەرگەو كەسوكاری شەهیدانیان كردیان لەسەردەمی بەعسیشدا نەكراوە ئەمە سوكایەتییە كە مانگانە موچەیان نادەنێ".



PM:08:59:13/12/2016