هونەرمەندی دیاری ناوچەی بادینان، ئیسلام
زاخۆی هاوسەرگیری کرد و وێنەی خۆی و هاوسەرەکەشی بڵاوکرایەوە.
بەشێک لە پەیجەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام و فەیسبووک، بڵاویانکردووەتەوە، کە هونەرمەندی دیاری ناوچەی بادینان، ئیسلام
زاخۆیی هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ کچێکدا بە ناوی زینێ.
ئەو هونەرمەندە لە پێگەی تایبەتی خۆی
نوسیویەتی " خۆشترین
ڕۆژ له ژیانى مندا ،سوپاس بۆ خودا، ئهمرۆ خۆشهویستى خۆمى كرد به نسیبم و مارهمكرد"
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیاش، ئیسلام
زاخۆی و زینێی هاوسەری ماوەی سێ ساڵە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندایە.
ئیسلام عەبدولڕەحمان
ناسراو بە ئیسلام زاخۆیی، لە 1/10/1982 لە شاری زاخۆ لەدایك بووە. برای هونەرمەند
عەبدولقەهار زاخۆییە.