قوباد تاڵه‌بانی: خه‌ریكه چاره‌نوسی 700 هه‌زار خوێندكار ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "خه‌ریكه چاره‌نوسی 700 هه‌زار خوێندكار ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه"، ده‌شڵێت "له به‌رامبه‌ر به‌فیڕۆچوونی خوێندنی هه‌زاران منداڵ بێده‌نگ نابین و ده‌بێت ساڵی خوێندن بخه‌ینه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له میانه‌ی كۆنفراسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "قوباد تاڵه‌بانی" له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند "به‌هۆی راوه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن له ناوچه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌كانی دیكه، مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن دروست بووه و خه‌ریكه چاره‌نوسی 700 هه‌زار خوێندكار ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له به‌رامبه‌ر به‌فیڕۆچوونی خوێندنی هه‌زاران منداڵ بێده‌نگ نابن و له هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن بخرێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی.
له‌باره‌ی دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، "قوباد تاڵه‌بانی" وتی "ده‌بێت بارگرانی سه‌ر كه‌رتی گشتی كه‌م بكرێته‌وه"، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناوی مووچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "پرۆسه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیوه".
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند "ده‌مانه‌وێت كوردستانێكی به‌هێز بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان به‌جێ بمێنێت".
PM:02:21:15/12/2016