ڤیدیۆ...هونەرمەندێكی ناسراوی كورد بەم كارەی لە پرۆگرامێكیدا جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات

هونەرمەندی باكوری كوردستان نیهات دۆگان لەسەر خراپی دۆخی هاوڵاتیانی حەلەب دێتە دەنگ و پرۆگرامێكی ڕاستەوخۆ دەوەستێنێت.

نیهات دۆگان لەكاتێكدا میوانی پرۆگرامێكی ڕاستەوخۆی كەناڵی بیازی توركی بووە، بە چاوی پڕ گریانەوە باس لە خراپی دۆخی هاوڵاتیانی حەلەب دەكات و ڕەخنە لە بێدەنگی وڵاتانی جیهانیش دەگرێت لەبەرامبەر ڕووداوەكانی ئەو شارە.

دۆگان دوا لە سەركردەكانی جیهان و توركیا دەكات بە هانای هاوڵاتیانی حەلەبەوە بچن و دەڵێت "با سوپای توركیا هێرش بكاتە سەر ئەو شارە و خەڵكەكەی ڕزگاری بكات.

لە كۆتاییدا ئەو هونەرمەندە پرۆگرامەكە جێدەهێڵێت ئاماژە بەوە دەكات كە ناتوانێت لە قسەكانی بەردەوام بێت و درێژە بە پرۆگرامەكە بدات.
گۆرایانەكەی ئەو هونەرمەندە كوردە  دەنگدانەوەیەكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەبووە سەرنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە و كارەكەی بۆتە هەواڵی سەرەكی میدیا جیهانییەكان.

نیهات دۆگان كە كوردێكی باكوری كوردستانە، ساڵی 1976 لە ئیستەنبوڵ لەدایك بووە، ساڵی 1994 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و بە یەكێك لە هونەرمەندە دیارە میلییەكانی توركیا دادەنرێت كە بە توركی گۆرانی دەڵێت.



PM:03:43:15/12/2016