مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بایكۆتی خوێندنی ئەمساڵ راگەیاند

ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازیی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان لە بارەی  بایكۆتی خوێندنی ئەمساڵ ئاشكرا كرد و لەو بارەیەوە راگەیەندراوێكیان بۆ رای گشتی بڵاو كردەوە.

ئەمرۆ هەینی  16 ی 12 ی 2016  ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازیی لە شاری سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەییان ئەنجامدا و تیایدا راگەیەندراوێكیان لە بارەی بایكۆتی خوێندن بڵاو كردەوە.

ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی  رای گشتی ئاگادار دەكەنەوە لە بەردەوامی بایكۆت و خەباتی مەدەنیانە ، تا ئەو كاتەی حكومەتی هەرێم داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێدەكات ، هاوكات پركردنەوەی فۆرمیان بە مامۆستایان رەتكردەوە.

ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازیی راشیانگەیاند كە رۆژی یەك شەممە 18 ی 12 ی 2016 لە بەردەم بینای پەروەردەی رۆژهەڵات خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.



PM:04:34:16/12/2016