لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و سەیدسادق خۆپیشاندان دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ سەرلەنوێ جارێکی تر خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕزای و فەرمانەبەران لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجەو سەیدسادق دەستی پێکردەوە.

لە سلێمانی خۆپیشاندان لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا دەستیپێکردەوەو لە کەلاریش لە بەردەم پەروەردەی شارەکە دەستی پێکردەوە.

مامۆستایان سوورن لەسەر هەڵوەشانەوەی سیستەمی مووچە، ئەمە لە کاتێکیدایە کە لەهەندێک قوتابخانە لە سلێمانی دەوام دەستیپێکردۆتەوە.







AM:09:48:18/12/2016