هەولێر.. دوو كادیرەكەی كۆمەڵ ئازاد دەكرێن

ئەمرۆ هێزەكانی ئاسایشی هەولێر دوو كادیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیان ئازاد دەكەن كە بەتۆمەتی پەیوەندی بەتەقینەوەكەی بەردەم تەلەفزیۆنی رووداو دەستگیر كرابوون.

كەناڵی پەیام، زمانحاڵی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بڵاویكردەوە دوو كادیریان بەناوەكانی سەعدی مستەفا‌و سەرهەد عوسمان بەكەفالەت ئازاد دەكرێن.

ئەم دوو كادیرەی كۆمەڵ بەتۆمەتی پەیوەندی لە تەقینەوەیەك لەبەردەم كەناڵی تەلەفزیۆنی رووداو، دەستگیر‌و ماوەی 170 رۆژ زیندانی كران.   



PM:02:51:18/12/2016