كاتی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان‌و چەندین وەزارەت ئاشكرا كرا

ئەم هەفتەیە موچەی هەریەك لە هێزەكانی زێرەڤانی‌و ئەنجومەن‌و دەزگای ئاسایشی هەرێم‌و پۆلیسی ئامادە دابەش دەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی "كوردیو" زمانحاڵی یەكگرتووی ئیسلامی، ئەگەر لە كۆتایی ئەم هەفتەیە چارەگە مووچەی مامۆستایان ڕانەگەیەندرێت ، ئەوا لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو نۆرەی چارەگە مووچەی مامۆستایان دێت و مووچەكانیان دابەش دەكرێت و لە كۆتایی هەفتەی داهاتووش چەند شوێنێكیتر چارەگە مووچەیان پێ دەدرێت .

سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندوە  هەفتەی كۆتایی ساڵیش مووچەی وەزارەتەكانیتر دابەش دەكرێت .



PM:04:04:18/12/2016