وەفدی پارتی گەیشتنە مەكۆی گۆڕان

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆكۆبوونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان گەیشتنە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە لەشاری سلێمانی‌و كەمێكی تر كۆبوونەوەكە دەست پێدەكات.

پاش كۆتایی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان، شاندی پارتی سەردانی گۆڕانی كرد‌و بڕیارە لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندی گۆڕان كە لە هەریەك: عومەری سەید عەلی و جەلال جەوهەر و جەمال حاجی محەمەد و ئیسماعیل نامیق و محەمەد عەلی. پێكدیچن، پرسی قەیرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ بكەن.

شاندی پارتی بەسەرۆكایەتی فازڵ میرانی، لە مەحموود محەممەد، كاكەمین نەجاڕ و عیزەدین بەرواری، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەحمەد كانی و دڵشاد شەهاب، ئەندامانی سەركردایەتی  پێكهاتبوو.

نزیكەی دوو ساڵە هیچ كۆبوونەوەیەك لەنێوان پارتی‌و یەكێتی ئەنجام نەدراوە‌و لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا باس لە رێگاچارەكانی دەربازبوون لەقەیرانی هەرێم‌و رێكەوتنی لایەنەكان دەكرێت.



PM:03:00:19/12/2016