"مەلایەكی هەڵەبجەیی یەكێك لەكەسە نزیكەكانی ئەبوبەكر بەغدادییە"

بەوتەی فازڵ بەرواری سەرۆكی فیرقەی ئاڵتونی سوپای عێراق، ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی داعش لەنێو موسڵ نیە‌و لەگەڵ شەش كەسی دیكە هەڵاتون.

لیوا فازڵ بەرواری، سەركردەی فیرقەی زێڕین كە ئێستا لەنێو جەرگەی پایتەختی داعش لە عێراق شەڕی دەركردنی ئەو رێكخراوە دەكات لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رووداو سەبارەت بە شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی دەڵێت: "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە كە وردن، ئەبوبەكر بەغدادی لەنێو مووسڵدا نییە و لەگەڵ شەش كەسی دیكە هەڵاتوون كە یەكێكیان كوردە و خەڵكی هەڵەبجەیە و ناوی ئەبو تەڵعەتە، تەمەنی نزیكەی 50 ساڵە و پێشتر گوتاربێژ بووە. ئێستا لە بەعاجیش نەماون و لە ناوچەی جەزیرەی مووسڵن كە شوێنێكی زۆر سەختە و لەوێ‌ خۆی شاردووەتەوە".



PM:02:32:20/12/2016