ئەم وڵاتە ئەوروپییە ڤیزا دەدات بە هاوڵاتیانی هەرێم

کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە ھەولێر لەبارەی ڤیزای وڵاتەكەیەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بە پێدانی ڤیزای شنگن لە کونسوڵگەری فەڕەنسا لە ھەولێر پێویستە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزای شنگن لەو وڵاتە تەواوی بەڵگەنامە پێویستیەکانی وەکو بلیتی فڕۆکەو حجزکردنی ھۆتێل پێشکەش بکرێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە شاندە فەرمیەکانی حکوومەت کە بەسەردانی فەرمی دەچنە فەڕەنسا پێویستە نامەی پیشتگیری فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوەیان پێ بێت، کونسوڵگەری فەڕەنسا ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوە دەکات بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری و کارئاسانی بەرپرسانی شاندە فەرمیەکان کە ئامانج لە سەردانەکانیان پەرەپێدان و بەھێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵیە .

ئاشکراشیانکردووە کە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران دامەزراوەکانی حکوومەت ئاگادار بکاتەوە کە ئەو کەسانەی بە مەبەستی تایبەت و کەسی سەردانی فەڕەنسا دەکەن پێویستە راستەوخۆ سەردانی سەنتەری ڤیزەی نێودەوڵەتی بکەن لە ھەولێر و فەرمانگەی پێوەندیەکانیش تەنھا دەتوانێت ھاوکاری و کارئاسانی پێشکەش بە شاندە فەرمیەکان بکات نەوەکوە داواکاریە کەسیەکان.



PM:12:18:21/12/2016