وەزارەتی دارایی و ئابوری سەبارەت بە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڕیاریدا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ھەرێم، داوای لەسەرجەم وەزارەتەکان کردوە کە لیستی موچەیان بە پەلە ڕەوانەی گەنجینەکان بکەن.

ماڵپەڕی ئێس ئێن بڵاویکردووەتەوە " ڕۆژی ١٩ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردۆتەوەو داوای لێکردون بەپەلە لیستی موچەکانیان بۆ گەنجینەکان ڕەوانەبکەن بەئامانجی وردبینیکردنی"

حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی ڕایگەیاندووە "کارەکانمان بەباشی بەڕێوەدەچن و وردبینکرن لەلیستی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانیش بەردەوامەو لیستی سەرجەم وەزارەتەکانیشمان بەدەستگەیشتوە".

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی ئەوەشی وتووشییەتی "ئەگەر خشتەی موچە بڵاوکرایەوەو یەکێک لەوەزارەتەکان بەر ڕۆژە پشوەکان کەوت، ئەوا ئێمە لەو ڕۆژەشدا دەوامدەکەین و بەردەوامدەبین لەدابەشکردنی موچە".



PM:02:20:21/12/2016