کەناڵێکی ئاسمانی هەرێمی کوردستان دادەخرێت

بەڕێوبەری کەناڵی ئاسمانی ڕێگا، کە زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستانە، ئاشکرایکرد کە لە کۆتایی ئەمساڵدا کەناڵەکەیان دادەخەن.


هندرێن ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی و بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی ڕێگا بە ماڵپەڕی باس نیوزی ڕاگەیاندووە "بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕیاردراوە لە کۆتایی ئەمساڵ، پەخشی کەناڵەکەمان ڕابگرین".


ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "ساڵانە لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی حزبەوە (60) ملیۆن دینار وەک بوودجەی مەکتەبی ڕاگەیاندن و کەناڵی ئاسمانی ڕێگا دابین دەکرا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی داراییەوە، حزبی شیوعی ناتوانێت ئەم بوودجەیە دابین بکات".


هەندرێن ئەحمەد وتووشییەتی "بڕیاری داخستنی کەناڵەکە بەفەرمییە و کۆمیتەی ناوەندی حزب ڕای گەیاندووە، ناتوانێت لەساڵی داهاتوو ئەو بوودجەیە بۆ کەناڵەکە دابین بکات و تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک هاوکاری نەکردووین".


کەناڵی ئاسمانی ڕێگا لە ساڵی (2013) وەک کەناڵێکی سیاسی و ڕۆشنبیری گشتی دەستی بە پەخش کردووە و خۆی بە یەکەم کەناڵی HD لە کوردستان دادەنێت کە دواتر نەیتوانی درێژە بە پەخشی HDیەکەی بدات



AM:11:09:22/12/2016