كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ئیدانەی تەقینەوەكەی كۆیە دەكات
پاش دوو رۆژ لە تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان كە ژمارەیەك پێشمەرگەو هێزی ئاسایش تێیدا شەهیدو برینداربوون، كۆمەڵی ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا ئەو كردەوەیە مەحكوم دەكات.
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ئیدانەی تەقینەوەی شەوی 19-20/12/2016 نزیك یەكێك لە بنكەكانی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئیدانەو مەحكوم دەكاتو ئەم كارە بە هەوڵێك بۆ تێكدانی باری ئەمنی كوردستان دەزانێت، بۆیە دەخوازێت دامودەزگا ئەمنییەكان پەلەبكەن لە لێكۆڵینەەو گەیشتن بە دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوەیە.
ئەنجومەنی سیاسی
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
22/12/2016
PM:01:40:22/12/2016