وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم خشتەیەکی نوێی موچەی
فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە و وادەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان
ڕادەگەینرێت.
ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە "ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو
سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە، خشتەیەکی نوێ بۆ موچەی مانگی (١٠ – تشرینی یەکەم)ی
ئەمساڵی فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوەو وادەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و
دامودەزگاکان رادەگەیەنرێت".
هەروەها ماڵپەڕەکە
بڵاویکردووەتەوە "ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لیوا بەختیار بابان ڕاوێژکاری
سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لەلێدوانێکدا بۆ SNN ی دەنگۆی دواخستنی
موچەی وەزارەتی ناوخۆی لەساڵی ٢٠١٧ ڕەتکردەوەو ڕاگەیاندبوو: چاوەڕواندەکرێت
لەڕۆژانی دوشەممە یان سێشەممە موچەکانمان پێبدەن".
هەروەها عەتا ئەحمەد جێگری
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش وتبووی چاوەڕواندەکرێت ھەفتەی داھاتوو دەست
بەدابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە بکرێت.