پارتی بڕیاری پێداچوونەوەی پاشکەوتی مووچە دەدات

پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار لەسەر پێداچوونەوە بەخشتەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکات، دلشاد شەعباینش  ڕایدەگەیەنێت: دەتوانین بەڕێکەوتن لەگەڵ فەرمانبەران، موچە فەوتاوەکان و پاشەکەوتی موچەکانیان بدەینەوە. 

دڵشاد شەعبان پەرلەمانتاری پارتی بەماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" ھەرێمی کوردستان ئێستا ١٥ ملیار دۆلار قەرزای کۆمپانیاکانە، ئەو قەرزانەش کێشەیان دروستکردووە، ئەگەرنا داھاتی ئێستای ھەرێم نزیکەی ٦٥٠ ملیۆن دۆلارە، چاوەڕوانیش دەکەین مانگی داھاتوو داھاتی نەوتی ھەرێم بگاتە ٧٠٠ بۆ ٧٥٠ ملیۆن دۆلار، ئەگەر نرخی بەرمیلی نەوت لەو ئاستەدا بمێنێتەوە".

ناوبراو دەشڵێت "ساڵی داھاتوو ئەگەر نرخی بەرمێلێک نەوت بگاتە ٦٥ دۆلارو ڕۆژانەش ٧٠٠ ھەزار ھەزار بەرمیل نەوت ڕەوانە بکرێت، قەرزەکان زۆر بە خێرایی دەدرێنەوەو چاوەڕواندەکرێت گۆڕنکاری لەسیستەمی مووچەی فەرمانبەران بکرێت، واتە ئەو خشتەیەی ئێستا ھەیە کە پێی دەوترێت پاشەکەوت دەستکاری دەکرێت".

دڵشاد شەعبان کە جێگری سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستانە، قەرزەکانی حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت" جگە لەملیارێک دۆلاری تورکیا و دوو ملیارو ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری کۆمپانیا نەوتییە جیھانییەکان، ئەو قەرزەی تر کە دەمێنێتەوە، قەرزەکانی بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆییەکان و مووچەی چوار مانگی ساڵی ٢٠١٥٥ی فەرمانبەران و ھەروەھا پاشکەوتی مووچە کە لەمساڵدا لەفەرمانبەران وەرگیراوە، لەبەرئەوە سوو ناچێتە سەر قەرزەکان و ھەمووی پارەی خۆمانە، دەتوانین بەڕێکەوتن لەگەڵ فەرمانبەران بەشێوەیەکی ڕێژەیی قەرزەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە".



AM:11:25:23/12/2016