سپی نهێنی کۆبوونەوەی ژمارەیەک سەرکردەی باڵی ناوەندو هێرۆ ئیبراهیم بلآودەکاتەوە

ژمارەیەک بەرپرسی بالآی باڵی ناوەندی بڕیاری یەکێتی سەردانی هێرۆ ئیبراهیم دەکەن بەمەبەستی رێکخستنەوەی نێو ماڵی یەکێتی.

سەرچاوەیەکی بەشداربووی کۆبوونەوەکە بە سپی راگەیاند ئەو کۆبوونەوەیە بەمەبەستی رێکخستنەوەی ماڵی یەکێتی و چاکسازیە لە ریزەکانیداو دوای هاتنەوەی هەردوو جێگریش کۆبوونەوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بە بەشداری هەردوو باڵ سازدەکرێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە جگە لە هێرۆ ئیبراهیم و بافڵ تاڵەبانی، هەریەک لە قادر حەمە جان و مەحمود سەنگاوی و شێخ جەعەفەر مستەفا و جەمیل هەورامی و حامی حاجی غالی شالآو کۆسرەت و جەلال کەریم و بەکر مستەفا، بەشداریان کردووەو لەسەر پرسەکانی نێو یەکێتی و چاککردنی پەیوەندی نێوان هێرۆ ئیبراهیم و بەرهەم ساڵح گفتوگۆیان کردووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار دراوە دوای گەڕانەوەی کۆسرەت رەسوڵ لە لەندەن و بەرهەم ساڵح لە دەرەوەی ولآت، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بە بەشداری هەردوو باڵ و دواتر کۆبوونەوەی سەرکردایەتی سازبکرێت.

ئەو کۆبوونەوەیە هیچ پەیوەندی بە کۆبوونەوەی دوێنی ژمارەیەک لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی باڵی زۆرینەوە نییە کە لە بینایەی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی کۆبوونەوە و لەسەر پرسەکانی ناوخۆی یەکێتی و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ گۆڕان و پارتی کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریان ئەنجامدا.




PM:04:20:25/12/2016