ئاشتی هەورامی پێشنیار دەکات تورکیا لەبری قەرزەکانی چەند كێڵگەیەكی نەوتی هەرێم بکڕێت

بە پێی چەند نامەیەكی ئەلیكترۆنی نێوان ئاشتی هەورامی‌و وەزیری وزە‌و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا دەركەوتووە كە ئاشتی هەورامی پێشنیاری فرۆشتنی چەند كێڵگەیەكی نەوتی بە توركیا كردوە.

چەند بەڵگەنامەیەكی دزە پێكراو كە پێگەی ویكلیكس بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی كردۆتەوە و بریتیە لە چەند نامەیەكی ئەلیكترۆنی نێوان ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم و بورات بەیرەق، وەزیری وزە‌و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا تیایدا پێشنیاری فرۆشتنی چەند كێڵگەیەكی نەوتی بۆ توركیا كردووە.

پێگەی ( العراق الیوم) بەڵگەنامەكانی ویكلیكسی بڵاوكردۆتەوە و تیادا لە یەكێك لە ئیمێڵەكاندا ئاشتی هەورامی پێشنیاری فرۆشتنی چەند كێڵگەیەكی نەوتی كردووە كە بریتین لە ( تەقتەق، شێخان، خۆرمەڵە، تاوكی).

هەروەك داواكراوە لە بەرامبەردا قەرزەكانی توركیا لەسەر هەرێم لاببرێت.



PM:01:41:26/12/2016