سلێمانی.. شەقامێكی سەرەکی دادەخرێت
بە بڕیارێكی قایمقامی سلێمانی، یەكێك لەشەقامە سەرەكییەكانی شار بەهۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ دادەخرێت.
بەختیار عەبدولڕەحمان قائیمقامی ناوەندی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەپاشنیوەڕی ڕۆژی 31-12-2016 وە شەقامی سالم سەھۆڵەکە بەڕوی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت و بەربەست دەکرێت.
قائیمقامی ناوەندی سلێمانی ئاماژهی بهوهش كرد :"داخستنی ئەو شەقامە سەرەکیەی شار بۆ ئەوەیە ھاوڵاتیان بتوانن ئاسانتر ئاھەنگی سەری ساڵی نوێی تێدا بگێڕن".
ناوبراو وتیشی:"سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی چالاکی مەدەنی، شارەوانی، ئاسایش لەئامادەباشیدا دەبن لەو شوێنانەی کە ئاھەنگەکانی سەری ساڵیان تێدا دەکرێت".
ناوبراو لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیهكهدا وتیشی :دەست بەسەرداگرتنی یاری ئاگرینەکان و تەقەمەنیەکان لەئەجێندای کارەکاندایەو بەجدیش کاری لەسەر دەکەین ، بەڵام ناشتوانین لە ١٠٠% کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام لەئێستاوە لیژنە ئەمنیەکانمان ڕاسپاردوە.
PM:02:27:27/12/2016