ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر پاشکەوتی مووچە ناهێڵیت

 ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ ١٢/٢٨ لەسەر پێشنیاری دوو ئەندامی ئەنجومەن کۆدەبنەوە کە پڕۆژەیەکیان هەیە بۆ نەهێشتنی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە.

ماڵپەڕی وشە بڵاویکردۆتەوە ئەو دوو ئەندامە لە پرۆژەکەیان پێشنیاریان کردووە، هاوڵاتیان بتوانن لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە پارەی ئاو و کارەباو باجی خانوبەرە بدەن.

ژیان ئاغا ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فڕاکسۆنی زەرد ڕایگەیاندووە" ئەمە پێشنیاری دوو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرە و سەرۆکی ئەنجوومەنیش خستیتیە بەرنامەی کار، بۆیە بەیانی لە دانیشتنی ئەنجوومەن گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لەکۆتایی دەخرێتە دەنگدان".

لە پڕۆژەکەدا هاتووە فەرمانبەرانی هەولێر بە پاشەکەوتی مووچە بتوانن پارەی ئاو و کارەبا و باجی خانووبەرە  بدەن.

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر خاوەنی 31 ئەندامە و رێژەی کورسیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەیە.



AM:09:00:28/12/2016