وێنە.. لەئێران زیندوەكان لە ناو گۆڕدا دەژین

رۆژنامەیەكی بەناوبانگی ئێران بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لەسەر ئەوكەسانەی بەهۆی هەژارییەوە لەناوگۆڕدا دەژین هەرا دەنێتەوە.

رۆژنامەی (شهروند) دوێنێ سێشەممە راپۆرتێكی لەسەر ژیانی 50 ژن‌و پیاو‌و منداڵ لە گۆڕستانی (نەسیرئاباد باغستان) نزیك شەهریار لە رۆژئاوای تاران بڵاوكردەوە كە هەرای نایەوە.

بەپێی رۆژنامەكەی پێش هاتنی وەرزی سەرما، كەسانێكی هەژار‌و توشبوونی مادە هۆشبەرەكان لەناو مقەبا ‌و كارتۆن دەنوستن بەڵام ئێستا بەهۆی هاتنی سەرما لەناو گۆڕدا دەژین.

لە راپۆرتەكەدا هەڵسوڕاوێكی مەدەنی ئێرانی بۆ شەوی یەڵدا خۆراك بۆ ئەو كەسانە دەبات كە لەناو گۆڕەكاندا دەژین بەڵام لە ترسی ئەوەی لەو شوێنە دەریان بكەن كەس نایەتە دەرەوە بۆ وەرگرتنی خۆراك.






ئه‌م بابه‌ته 906 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:51:28/12/2016