وێنەیەکی نەبینراوی دکتۆرە زێڕین بڵاودەبێتەوە

دكتۆرە زێڕین كامەران پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی ڕووداو وێنەیەکی بە شێوەی کاریکاتێر بڵاودەبێتەوە.

تۆڕی میدیایی ڕووداو بۆ یەکەمجار وێنەیەکی جیاوازی دكتۆرە زێڕین پێشکەشکاری کەناڵەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بە شێوەی کاریکاتێر دەرکەوتووە.

لەوێنەكەدا دەركەوتووە كە دكتۆرە زێڕین لەسەر ددانێك دانیشتووە‌و فڵچەیەكی ددانی بەدەستەوەیە كە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەو دكتۆری ددانە.

دكتۆرە زێڕین كامەران ساڵی رابردوو کۆلێژی پزیشکی ددانی زانکۆی ئیشکی تەواوکرد، ئەو لە رووداو وێڕای پێشکەشکاری هەواڵی تەندروستی لە تەلەڤزیۆن و بەرنامەی هەتوان لە رادیۆ، وەک پرۆدیوسەریش لە دێسکی تەندروستی کاردەکات



PM:05:02:29/12/2016