حکومەتی هەرێم لە بارەی نرخی ئینتەرنێتەوە بڕیارێکی نوێی دا

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم بڕیارێکی نوێ بۆ کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت دەردەکات و داوایان لێدەکات گەر نرخیان کەمکردبێتەوە دەبێت کوالیتێکەی وەک خۆی مابێتەوە گەرنا سزا دەدرێن
ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاندووە:"پێشتر بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت لەسەر بەشداربوان درا، سەرجەم کۆمپانیاکانیشمان ئاگادارکردەوە، کە پێویستە بەھەمان کوالێتی پێشتر، خزمەتگوزاریی بگەیەننە بەشداربوانیان".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "ئەگەر بەھەمان کوالێتی پێشتر خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت نەگاتە بەشداربوان، لەمڕۆوە بەدواداچون دەکەین و ھەر کۆمپانیایەک پابەندی ئەو بڕیارو ڕێنماییانە نەبێت، سزا دەدرێت".
هەروەها دەشڵێت، پێشتر بەو مەرجە ڕەزامەندبون نرخی ئینتەرنێت کەمبکرێتەوەو کوالێتی ئینتەرنێتیش وەکو خۆیی و باشتریش بمێنێتەوە.
سەبارەت بەھێڵەکانی مۆبایل وتویەتی"ئەو سێ کۆمپانیایەی بواری پەیوەندیکردن کە لەھەرێم کاردەکەن، پێشتر مۆڵەتیان لەحکومەتی عیراق وەرگرتوەو حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی گواستنەوە ناتوانێت چاوێردیی جدی بکات".



PM:05:34:29/12/2016