بە وێنە.. هەژان بە کارە نوێکەی هەموان سەرسام دەکات

هەژان هێرش، ئەکتەر و پێشکەشکاری بەناوبانگ بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لەو ڤیدیۆ کلیپەی کە ئەمشەو بڵاویدەکاتەوە و بۆ هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیاتی کردووە هەموانی سەرسام کردووە.

هەژان کە ماوەیەکە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە لە نوێترین کاریدا، کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپێکی هونەرمەند کیژانی ئیبراهیم خەیات کردووە کە ئەمشەو بڵاودەکرێتەوە

هەژان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "لە هەنگاوێکی نوێی هونەریمدا وەک سیناریۆ و دەرهێنان بۆ تراکی مەرۆی خاتوو کیژان ئیبراهیم".

هەروەها دەڵێت "ساڵێک لەمەوبەر خەونم بە کلیپکردنی تراکی مەرۆی خاتوو کیژانەوە دەبینی، سالێکە خەریی نوسینی سیناریۆ و ئامادەکردنی بووم خۆشحاڵانە کە ئەم خەونەشم هاتە دی سوپاس بۆ خێزانەکەم کە هەمیشە هاوکارم بوون نەک تەنها خعم لە خەمی "باران"دا بوون"

هەروەها ئاشکراشی کردووە کە شەوی سەری ساڵ ئەم کارە نوێیە بڵاودەکەنەوە.

ئەو ئەكتەرەی بواری دراما و شانۆ سەبارەت بە دەرنەكەوتنی لە دراماكاندا پێشتر ڕایگەیاندبوو كە هۆیەكەی بۆ سەرقاڵیی خۆی بە ژیانەوە دەگەڕێتەوە.
هەژان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە چەندین درامادایەكدا دەركەوتوە و چەند جارێك پێشكەشكاری بەرنامەی تایبەت بوە لە كەناڵی كوردسات و خاوەنی منداڵێکە



PM:08:25:31/12/2016