پرۆژەی ڕاکێشانی بۆری نەوتی سلێمانی – ئێران دەستپێدەکات

وەزیری نەوتی ئێران، بێژەن زنگەنە بە سەردانێکی فەرمی سەردانی عێراق دەکات تا چەند رێکەوتنێک لەگەڵ بەغداد بکات، یەکێک لەو رێکەوتنانە راکێشانی بۆری نەوتی سلێمانی یە بۆ ئێرانە.

ئاژانسی " فارس" ی ئێرانی بڵاویکردەوە وەزیری نەوتی ئێران بە مەبەستی چەند رێککەوتنێکی نەوتی و غازی سەردانی عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە زەنگەنە یەکێک لەو تەوەرانەی لەگەڵ لایەنی عێراقی باسی دەکات " بەرامبەری " کردنە لەنێوان هەرێم و ئێران لەبواری نەوت و بەرهەم نەوتیەکان و راکێشانی بۆری نەوت لە پارێزگای سلێمانیەوە بۆ ناو خاکی ئێران.

پێشبینیش دەکرێت زەنگە رێککەوتنێک لەسەر ناردنی نەوتی بەسرە بۆ پاڵاوگەکانی " عەبادان " لەگەڵ لایەنی عێراقی بکات، هاوکات بۆریەکی بەرهەمە نەوتیەکان لە عەبادانەوە رابکێشرێت بۆ بەسرە.

هاوکات گفتوگۆ لەسەر ئەو پرۆژەیەی نێوان بەغداو تاران دەکرێت لە سەر دابینکردنی غاز بۆ وێستگەی کارەباکانی بەغدا.



PM:04:23:01/01/2017