بۆ یەکەمجار مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی چوونە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی

خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی ئەمڕۆ بۆیەکەمجار بە خۆپیشاندان چوونە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یاداشتنامەیەکی رەخنەییان ئاراستەی ئەو حیزبە کرد، بەڵام هیچ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لێنەکردن.

ئەمڕۆ ٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٧، مامۆستایانی ناڕازی دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە گردبوونەوە و بە ڕێپێوانێک چونە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی.

مامۆستایانی ناڕازی رەخنەکانیان بە نووسین دایە ئەو حزبە، بەڵام هەروەکو چۆن حکومەت سێ مانگە نەهاتووە بە دەم داوای مامۆستایانی ناڕازییەوە، لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیش هیچ یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی نەهاتن بە پیری مامۆستایانی ناڕازییەوە.

 ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت تادێت فشارەکانی دەسەڵات لەسەریان زیاتر دەبێ، بەڵام ئەوان لەپێناو مافەکانیاندا درێژە بە بایکۆت دەدەن.



PM:09:24:02/01/2017