نێچیرڤان بارزانی: ئێمه هیچ شوێنێكمان به توركیا نه‌فرۆشتووه
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس قەیرانی دارایی هەرێم دەكات. هەروەها داواش له په‌كه‌كه دەكات له شەنگال بكشێته‌وه چونكه رێگره له ئاوه‌دانی ناوچه‌كه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند :" رۆژی 5ی ئه‌م مانگه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌گاته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆده‌بێته‌وه، دوای ئه‌ویش ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا گفتوگۆ ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیشی له رووداوه‌كانی شاری ئه‌سته‌مبوڵ نیشاندا كه له شه‌وی سه‌ری ساڵدا كرده‌یه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی تیایدا ئه‌نجام درا و ژماره‌ك خه‌ڵكی كوردستان و هاوڵاتی توركیا بوونه قوربانی.
هه‌ر له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شنگال، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی:" مانه‌وه‌ی PKK ڕێگره له ئاوه‌دانكردنه‌وه شنگاڵ، دیاره ئێستا خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شنگال و ده‌وروبه‌ری ده‌یانه‌وێت ئه‌و هێزانه له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنن، بۆیه ناكرێت هیچ ئینكارییه‌كی له‌سه‌ر بكرێت".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان، گوتی :" كۆبوونه‌وه‌كان كراون و به‌رده‌وام ده‌بن و له دوای پشووه‌كانیش كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه و له‌یه‌كه‌م جاریشدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كۆده‌بینه‌وه، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا دوای ڕێككه‌وتن له‌ناو خۆمان، كۆده‌بینه‌وه".
له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2017ی عیراق، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ، گوتی :" ئه‌و داتایانه‌ی كه هه‌یه خستوومانه‌ته ده‌ست حكوومه‌تی عیراقی و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كۆبووینه‌ته‌وه و قسه‌ی خۆمانمان كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچیان نه‌بیستبێت وایه، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌غدا بریاری له‌سه‌ر دراوه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه".
له‌باره‌ی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی، به رۆژنامه‌نووسانی گوت :" ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له كوردستان ڕوویداوه، قه‌یرانی داراییه كه له وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه ڕوویداوه، ئێمه‌ش له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌داین".
له‌باره‌ی فرۆشتنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به توركیا ، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، گوتی :" ئێمه هیچ شوێنێكمان به توركیا نه‌فرۆشتووه، دیاره له كاتی كۆبوونه‌وه‌كان وه‌ك بابه‌تێكی ئاسایی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه و هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان زۆرترین به‌رگری له ماف و داهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات".
PM:09:59:02/01/2017