ئەنوەری حاجی عوسمان: دادگا حەدی نییە داوای من بكات

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: مافم هەبووە ببمە وەزیری پێشمەرگە و لەسەر مامەڵەكردنیش لەگەڵ چەكدارانی داعش دەڵێت دادگا لەسەر بازرگانی كردن لەگەڵ چەكدارانی داعش داوای منی نەكردووە و حەدی چییە داوای من دەكات.

 ئەنوەری حاجی عوسمان، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدیمانیەك لەسەر بارزگارنی كردنی هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ چەكدارانی بە رۆژنامەی ئاژانسی ڕاگەیاند: هیچ كادیرێكی ئێمە لەگەڵ داعش دانەنیشتووە بچێت بازرگانی بكات، ئەوانەی داوا كرابوون پلەی ڕائیدیان تێدا بوو، موقەدەمیان تێدا بوو، ئەوانە لە لیوای دوو و چەند لیوا و یەكەیەكی ترن، ئەو كەسانە ڕەنگە وەكو شیرینی پارەیان لە تەنكەری عەرەب وەرگرت بێت، نەك چووبن لەگەڵ داعش دانیشتبن و معامەلەیان كردبێت.

لەسەر مامەڵەكردنی ئەنوەری حاجی عوسمان لەگەڵ چەكدارانی داعش، ئاماژەی بەوەش كرد: من ئەو كاتە هەر لێرە نەبووم، لە ئەڵمانیا بووم كە ئەو حاڵەتە ڕوویدا و دادگا حەدی نییە داوای من بكات.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: من وازم لە وەزارەتی پێشمەرگە هێناوە و ئێستا كەسێكی تر لە شوێنی من درێژە بە كارەكان دەدات، ئەو كاتەی وەزیری پێشمەرگەیان ناردەوە، دەبوایە من لە شوێنەكەی ئەو بم، هەروەكو چۆن لە شوێنەكانی تریش وا بوو، بەڵام كەسێكی تریان كردە وەزیری پێشمەرگە.



PM:02:26:04/01/2017