عێراق ملیارێك دۆلار قەرز لە ئەمەریكا وەردەگرێت

حكومەتی عێراق گرێبەستی وەرگرتنی یەك ملیار دۆلاری لەئەمەریكا واەژۆ كرد، پاش ئەوەی چەند چاكسازییەكی ئابوریی لە عێراقەوە جێبەجێ بكرێت.

لەمبارەیەوە فازڵ نه‌بی‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ رایگه‌یاند، قه‌رزه‌كه‌ وه‌كو سه‌نه‌ده‌ كه‌ له‌ بازاڕه‌ داراییه‌كانی‌ جیهان وه‌رده‌گیرێت و په‌یوه‌ندیان به‌ قه‌رزه‌كانی‌ سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ نییه‌.

وتیشی‌ "ئیمزاكردنی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌مه‌ بۆ توانای‌ گه‌یشتنی‌ عیراق به‌ بازاڕه‌ داراییه‌ جیهانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ دوای‌ پابه‌ندبوون به‌ داواكایی و پێداویستییه‌ یاساییه‌كان".

فازڵ نه‌بی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، ئه‌و قه‌رزه‌ بوار بۆ عیراق ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ پابه‌ند بێت به‌جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق و به‌شێوه‌یه‌كی‌ وردیش به‌رده‌وام بێت له‌شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، نوێنه‌ری‌ ئه‌مریكا بۆ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا خۆشحاڵه‌ به‌ ئیمزاكردنی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌گه‌ڵ عیراق، جێبه‌جێكردنی‌ چاكسازییه‌كان وایكردووه‌ عیراق بچێته‌ پێگه‌یه‌كی‌ باشه‌وه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت بۆ هاوكاریكردنی‌ عیراق تا ئابورییه‌كی‌ گه‌شه‌سه‌ندووی‌ هه‌بێت "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ وه‌به‌رهێنانێكه‌ بۆ داهاتووی‌ عیراق و ئه‌مریكا دڵخۆشه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی‌ بۆ گه‌لی‌ عیراق ره‌خساندووه‌".



PM:02:15:05/01/2017