فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر 156 به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌دا ده‌گرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاماری ساڵی 2016ی بۆ میدیاكاران خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه نه‌بوه‌و به پێشه‌نگی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق ماوه‌ته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی ئامار‌و كاروچالاكیه‌كانی فڕۆكه‌خانه، ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵلا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند رێكخست، له سه‌ره‌تای كۆنگره‌دا وتی: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و له‌مپه‌ڕه‌كان، به‌ڵام كاره‌كانی ئێمه بۆ یه‌ك ساتیش نه‌وه‌ستاوه‌و هیچ كارمه‌ندێكیش بایكۆتی ده‌وامی نه‌كردوه، بۆیه ئه‌مه جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌و ئومێدێكیشه بۆ داهاتوی كوردستان و سلێمانی.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانه‌یه‌كه‌دا ئاماری ساڵی 2016ی فرۆكه‌خانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد‌و وتی: له ساڵی رابردوودا 525 هه‌زارو 993 گه‌شتیار فڕۆكه‌خانه‌یان به‌كارهێناوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 251 هه‌زارو 343 گه‌شتیاریان هاتونه‌ته كوردستان و 274 هه‌زارو 650 گه‌شتیاریشیان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه رۆشتون، هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا 4 هه‌زارو 234 فڕۆكه هاتوه، له‌گه‌ڵ رۆیشتنی 4 هه‌زارو 230 فڕۆكه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گوندی كارگۆی فڕۆكه‌خانه گه‌شه‌ی كردوه‌و زیاتر له 16 هه‌زارو 570 ته‌ن كه‌لوپه‌ل له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌ی كارگۆوه هاورده‌ی كوردستان كراوه، له به‌رامبه‌ریشدا 3 هه‌زارو 410 ته‌ن كه‌لوپه‌ل نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته به‌كارده‌هێنن، تاهیر عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند؛ بنكه‌ی نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه توانیویانه زۆر به‌باشی لێهاتویه‌وه كاره‌كانیان رابپه‌رێنن و بتوانن له‌ساڵًی رابردوودا 156 به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته ئاشكرا بكه‌ن و خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی یاسا بكه‌ینه‌وه.
وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانراوه 2 هه‌زارو 884 ڤیزا به‌هاووڵاتیانی بیانی بده‌ن كه پێویستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خته هه‌یه، راشیگه‌یاند له ساڵی 2016 دا زیاتر له هه‌زارو 500 كه‌س به یه‌كجاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان.
PM:02:22:05/01/2017