شانۆ بەم وێنەیە هەموانی سەرسام کردووە

شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی NRT2 وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەودارانی و نزیکەی شەش هەزار کەس لایکی وێنەکەیان کردووە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرسامی زۆرێک لە هەودارانی.
شانۆ نوسیویەتی " ئەم گوڵەی سناپ لای منیش و زۆربەی كچان خۆشەویستە ".
شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و  چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی (NRT2) ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.



PM:09:47:05/01/2017