ژمارەیەكی زۆر پزیشك‌و كارمەندی تەندروستی دەست لەكار دەكێشنەوە
زیاتر له چوار هه‌زارو 400 پزیشك و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌و تا ئێستاش كەس لە شوێنەكانیان دانەمەزراون.
د. خالش قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له 4400 پزیشك و كارمه‌ند ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌ماون، تاكو ئێستاش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌مان پێنه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی ئه‌وان كه‌سانی تر دابمه‌زرێنێن.
به‌وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ده‌رچوانی ئه‌م ساڵ و ساڵی رابردووی به‌شه پزیشكییه‌كانی داوه‌و چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌ین، به‌ڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری نه‌كراوه.
هاوكات د. خاڵس قادر ئاشكرای كرد، تاكو ئێستا ده‌رچوانی به‌شه پزیشكییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌خۆبه‌خش له‌مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان كارده‌كه‌ن.
PM:01:51:07/01/2017