ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی سزادانی سێ كه‌سی له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه به تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندووه "له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له هێنان و بازرگانی كردن به‌هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له رۆژی ( 25/5/2016) له‌ناو شاری سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات، كه‌سێك به‌ناوی ( پ،ح،م )له‌دایك بوی ساڵی 1991 ڕه‌گه‌ز نێر،پیشه‌ی كاسب، ده‌ستگیربكه‌ن، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كه‌ی و هه‌واڵه‌كردنی بۆ دادگا، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه له‌ڕۆژی (3/1/2017) سزادرا بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه "له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و ڕێگرتن له هێنان و بازرگانی كردن به‌هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌به‌رواری (7/4/2017 ) له‌ناو شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات ،دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن ، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا بڕی (16) كیلۆ و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری ( شیشه )یان پێگیراوه،دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، ڕۆژی ( 3/1/2017 )له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2، سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه؛
1- تاوانبار (ح،خ،ع) له‌دایكبوی ساڵی (1986) كورد ڕه‌گه‌ز نێر ، پیشه‌ی بێ كار، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ،سزادراوه بۆ ماوه‌ی (10)مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
2- تاوانبار ( ێ ، ا ، ڕ ) له‌دایكبوی ساڵی (1979) كورد ڕه‌گه‌ز نێر ، پیشه‌ی كاسب، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (10)مانگ ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار".
PM:03:11:07/01/2017